ژمارەی كرێكارانی بیانی لە عیراق ملیۆنێكـی
تێپەڕاندووە، لەو بارەیەوە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق
رایگەیاندووە، زیاتر لە ملیۆنێك كرێكاری بیانی لە عیراق هەن، ژمارەیەكی زۆریان بە
نایاسایی كاردەكەن و مەترسیی لەسەر بازاڕی كاری عیراقی دروستدەكەن.
لای خۆشــییەوە نەجم عقابی
وتەبێژی وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، ئامارێكی ڕەسمی نــــییە سەبارەت بەژمارەی ئەو
كرێكارە بیانییانەی كە مۆڵەتپێدراو نـــیین، هیچ لایەنێكیش ناتوانێت ژمارەیان بەوردیـی
دیاریـــبكات، چونكە بە سیفەتی كاركردن نەهاتوونەتە عیراقەوە بەڵكو بە ڤیزای
گەشتكردن هاتوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP