وەزارەتی پلاندانان زانیاری لەبارەی پرسیارەکانی سەرژمێری دەخاتەڕوو

کوردستان
21:37 - 2024-11-29

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: "سبەینێ شەممە ٢٠٢٤/١١/٣٠  قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات"، لەو بارەیەشەوە زانیاری لەبارەی پرسیاری بژمێرەکان بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت  کەتیایدا بژمێرەکانمان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە لەسەرانسەری هەرێم کوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان بۆ ئەو (٧٧) پرسیارەی کە لە  پرسیارنامەی  باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبوون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون وزانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک  رۆژی لەدایک بوون ، ژمارەی ئەو کەسانەی مردوون لەنێو خێزاندا  لەلایەکی تریشەوە  سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی ئاوو کارەباو ئاوەڕوەو کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بوونی پێویستیەکانی ناو ماڵ پرسیار لەتەواوی خێزانەکان دەکرێت جا شارنشین بن یاخود گوند نشین".

"بۆ ئەم مەبەستە  داوا لەسەرجەم خێزانە بەرێزەکان دەکەین هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشوو هاوکاری بژمێرەکانمان بن  پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان  کەسێکی بەر پرسی خێزانەکەیە لە ماڵ بێت بۆ وڵامدانەوەی کەلەکۆتایدا  ئەبێتە مایەی پێشکەشکردنی خزمەتکردنێکی  باشتر بۆ هەموان و هیوادارین هەموان هاوکاری تیمەکانمان بن لە پێناو سەر خستنی دوا قۆناغی پرۆسەی سەرژمێری"، لەراگەیەندراوەکەدا وا هاتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە: "سەبارەت بە هاوڵاتیانمان، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم،ئەوانەی لەقۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لەئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان  بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێ بێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP