ئیدارهی خۆسەری باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگهیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکەو پێویستە ههموو پێكهاتهكان له عەرەب و کورد و سریان و ئاشوری و تورکمان لە دژی ئەو هێرشانە دەستی یەکتر بگرن و یەکڕیزیی پتەوتر بکەن"
ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی كانونی یهكهمی 2024 لە راگەیەندراوێكدا خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە لەلایەن هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە شاری ڕەقە بە ههردوو زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوه رایگهیاند:"هێرشەکانی تورکیاو بەکرێگیراوەکانی بۆسەر خاکی سوریا سەركۆنە دەکەن كهدرێژەپێدەری ههمان ئهو پلانەیە کە تورکیا - داعش تێیدا شکستیانهێنا، به ئامانجی داگیرکردنی سوریاو بەدەستهێنانی سنورەکانی میساقی- میللی، کە تورکیا چەندین جاره کار بۆ بەدەستهێنانی دەکات".
روونشیكردهوه:" ئامانجی ئهو هێرشانە کە لە حەلەب و حەماوە دەستیانپێکرد، داگیرکردن و دابەشکردنی سوریایە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندی تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی، تهنها ئامانجشی هەرێم و ناوچەیەك نیە، بەڵکو هەموو خاكی سوریایە".
داواش لە هەمو گەل دەکەن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بزانن یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە پێشێلکردنی هیواکانی گەلی سوریایە لە ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد و لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، بۆیە پێویستە وەک عەرەب و کورد و سریان و ئاشووری و تورکمان لە دژی ئەو هێرشانە دەستی یەکتر بگرن و یەکڕیزیی پتەوتر بکەن".
داواش لە گەنجان دەكات: "لە دەوری هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)کۆببنەوە و بۆ ئەو مەبەستە قۆناغی چەكهەڵگرتنی گشتی ڕادەگەیەنن"
هه روهك داوا لە گەل دەکات ئامادە بن و پێویستە دامودەزگاکان لەسەر کار بن و لە حاڵەتی وریاییدا بن و هەمو دامەزراوەیەک وەک شانەیەکی قەیران کار بکات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP