له هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ركابه‌ریی نێوان ئه‌مریكاو چین، واشنتۆن بۆ لاوازكردنی ئابووری پكین هه‌وڵی سڕینه‌وه(دیلیت)كردنی ئه‌پی تیك تۆك له ئه‌پل و گوگڵ ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆنگرێسی ئەمریکا، بە ره‌سمی داوای له کۆمپانیای “ئەلفابێت” کە بە کۆمپانیای دایک بۆ (گوگڵ و ئەپڵ) ناوزه‌دده‌كرێت، لە بەرواری 19ی ئەم مانگەوە بەتەواوەتی ئەپی (تیک تۆک) لە نێو سه‌رجه‌م پلاتفۆڕم و ئامێرەکانی ئەپڵ و گوگڵ بسڕنەوە.
ئەمە جاری چوارەمە کۆنگرێسی ئەمریكا هەوڵده‌دات بۆ راگرتنی کاره‌كانی ئەپی (تیک تۆک) لە ئەمریکا کە لە وڵاتەکەدا 170 ملیۆن له‌و وڵاته‌دا به‌كاربه‌ری هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا وه‌ك ده‌وترێت، (تیک تۆک) لە ئەمریکادا هیچ سانسۆرێکی نییەو هەموو بابه‌تێكی تێیدا بڵاودەکرێتەوەو بابه‌ته‌كانش زۆر زوو دەبێتە ترێند لە ئەمریکا، ئەمە بە پێچەوانەوە ئەپەکە هەرچەندە خاوەندارێتی بۆ چین دەگەرێتەوە، بەڵام سانسۆرێکی توندی لەسەرە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP