قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، شەممە و یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ی ئەو مووچەخۆرانە دەدرێت كە تاوەکو ئێستا مووچەكەیان وەرنەگرتووە.
رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ سەبارەت بە مووچەی مانگی ١٠ی بەشێک لە فەرمانبەران راگەیاند، بەشێك لە پێشمەرگەی لیوا تایبەتەكان و ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەیان وەرنەگرتووە و زانیارییان لەسەر ئەوە نەبووە كە ئەمڕۆ پشووبووە، بۆیە مووچەیان وەرنەگرتووە و چاوەڕێیانكردووە چۆڵ بێت و دواتر بۆ ئەو پرسە لە پەیوەندییدابووین و كێشەکەیان چارەسەركرا.
وتیشی، بۆ پێدانی مووچەکانیان رەزامەندیی وەرگیراوە و رۆژی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو لە بانكەكانی چەرموو و چەمچەماڵ مووچەكانیان پێدەدرێت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP