رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، هەوڵی تیرۆركردنی
بەشار ئەسەدی سەرۆكی هەڵاتووی سووریای لە رێی ژەهر خواردكردنەوە ئاشكرا كرد.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە زاری لێپرسراوانی ئەمنی
رووسیاوە بڵاویكردووەتەوە: یەكشەممەی رابردوو لە روسیا، هەوڵدراوە بەشار ئەسەد ژەهرخوارد
بکرێت و لەو رۆژەوە رەوشی تەندرووستی ئەسەد تێكچووە و داوای یارمەتی پزیشكی كردووە.
ئاماژەی بەوە شکردووە: ئێستا تەندرووستی ئەسەد
باش نییە و بە توندی تارادەی خنكان دەكۆكێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتە روو: هەرچەندە تاوەکو
ئێستا پزیشكەكان حاڵەتی ژەهرخواردنەكەی ئەسەدیان یەكلانەكردووەتەوە، بەڵام نیشانەكانی
ئەوە دەردەخەن هۆكاری تێكچوونی تەندرووستی ئەسەد ژەهرخواردکردنییەتی.
بەشار ئەسەد، سەرۆکی دیکتاتۆری رژێمی پێشووی سوریا
لەگەڵ کەوتنی حکومەتەکەیدا، بەرە و روسیا هەڵات و لەوێ مافی پەنابەری پێدراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP