توركیا سزای سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژكرده‌وه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: بڕ‌یاره‌كه سیاسییه.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێشتر سێ لیژنه له‌به‌غداوه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییان كردووه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژینه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كه هیچ كێشه‌ی یاسایی و ته‌كنیكی و ئه‌منی نییه، بۆیه بڕ‌یاره‌كه سیاسییه".
وتیشی دوێنێ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركی (نۆتام) بروسكه‌یه‌كی بۆ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق ناردووه و سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌تا مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ درێژ كردوه‌ته‌وه به‌بێ دیاریكردنی هۆكاره‌كانی درێژكردنه‌وه‌كه.
توركیا بۆ یه‌كه‌مجار له 6ـی4ـی 2023 گه‌مارۆی خسته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له رۆژی 13ـی1ـی2024 جارێكی دیكه گه‌مارۆكانی درێژكرده‌وه، هاوكات رۆژی 22ـی6ـی2024 بۆماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه گه‌مارۆكانی نوێكرده‌وه.
دوێنێ تورکیا جارێکی تر بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ گه‌مارۆكانی نوێكرده‌وه، واتا نزیكه‌ی دوو ساڵه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه گه‌مارۆی خراوه‌ته‌سه‌ر و دیاریش نییە کەی تورکیا دەست سزادانی سلێمانی هەڵدەگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP