مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی (ماوه‌به‌سه‌رچوو)ی هه‌رێم و شاسوار عه‌بدلواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر بانگهێشتی توركیا گه‌یشتنه ئه‌نكه‌ره‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا كۆبونه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی توركیا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئاشكرا بكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی (ماوه‌به‌سه‌رچوو)ی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی گەیشتۆتە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا و لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە و دواتر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا كۆبووەتەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە چوارچێوەی سەردانەكه‌ی بۆ تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، مه‌سرور بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووته‌وەو بەهێزکردنی پەیوەندیی دولایەنەو دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سوریا تاوتوێکراوه‌وه.
هه‌روه‌ها له کۆبونەوەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا. لەبارەی دۆخی سوریاش، هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.
به‌ڵام نوسینگه‌ی سه‌رۆكی توركیا، ته‌نانه‌ت له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانش هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كردووه، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و هاكان فیدانش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ته‌نها وێنه‌یه‌كی هاكان فیدان و مه‌سرور بارزانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیووییه‌تی" وەزیری دەرەوە هاکان فیدان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە کۆبووەوە"
لەلایەكی ترەوە به‌پێی كورته راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له فه‌یسبوك، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی نەوەی نوێ لەگەڵ نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەفه‌یسبوك ده‌ڵێت، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید كردووە، به‌ڵام كه‌ناڵی (NRT) كه شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌ندارێتی ده‌كات، هیچ هه‌واڵ و زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
پێشترش سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، لەسەر بانگێشتنامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد‌و له‌گه‌ڵ نوح یڵمەز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كۆبووه‌وه.
ئەم سەردانانەی ئەو بەرپرسە حزبییانەی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە حكومەتی توركیا بەبیانووی هاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی لەشەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات، سزای بەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانیدا سەپاندووە و دوێنێش سزاكەی بۆ شەش مانگی تر درێژكردەوە، بەپێی وتەی سەرچاوەكانی توركیا سەردانی ئەو دوو بەرپرسە حزبیەی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای توركیا بووە.
به بۆچوونی چاودێران، توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانه به به‌رچاوی هه‌مو جیهانه‌وه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان و تۆپباران ده‌كات و ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازیی له هه‌رێم دامه‌زراندووه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا‌و بێ په‌رواش ده‌ستله‌كاروباری نێو هه‌رێم و عێراق وه‌رده‌دات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP