په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی به‌ڵگه له‌سه‌ر نایاسایی بوونی گرێبه‌ستێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی وه‌همی ده‌رمان ده‌خاته‌ڕوو، كه نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان نییه، به‌ڵكو هاووڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ش ده‌بن، راشیده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌و دادگاكانی هه‌رێم نه‌توانن چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه بكه‌ن، رێكاری یاسایی تر ده‌گرینه به‌ر و په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر دادگاكانی ده‌ره‌وه".
كۆمپانیاكه هه‌تا ئێستا تۆمار نه‌كراوه
د. بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی رایه‌گه‌یاند: "بۆ سه‌لماندنی نایاسایی و به‌رچاوڕ‌ونی له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بونی هاووڵاتیان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان، چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ین كه‌به‌پێی به‌دواداچونه‌كانمان هه‌تا ئێستا كۆمپانیاكه تۆمار نه‌كراوه، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌بڕ‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار كراوه".
د. بڕ‌یار وای وتی: " ئه‌م كۆمپانیایه هه‌تا ئێستا وێبسایتی نییه كه دروستكردنی وێبسایتێك بڕ‌ی 50 دۆلار تێچوه‌كه‌یه‌تی، هاوكات ئه‌و ژمارانه‌ی بۆ كۆمپانیاكه دانراوه به‌رده‌ست نین و یه‌كێك له ژماره‌كان هی كه‌سێكه بەناوی (نافع بەرزانی) کە سه‌ربه كۆمپانیاكانی نزیك له‌سه‌رۆكی حكومه‌ته‌و ئه‌م كۆمپانیایه هه‌تا ئێستا هیچ جۆره ده‌رمان و پێداویستیه‌كی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی دابیننه‌كردووه‌و هیچ شاره‌زاییه‌كی له‌و بواره‌دا نییه"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌دوو حاڵه‌تدا گرێبه‌ستی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ده‌كرێت، كه‌ته‌نها ئه‌و له‌و جۆره ده‌رمانه یان پێداویستیه‌ی هه‌بێت و هیچ به‌دیلێكی تری نه‌بێت، یاخود زانستێكی تایبه‌تی هه‌بێت كه‌كه‌سیتر نه‌توانێت جێبه‌جێی بكات كه هیچكام له‌م خاڵانه له‌م كۆمپانیایه بونیان نییه".
حكومه‌ت ته‌نها سێ ئۆتۆمبێل له‌م كۆمپانیایه سودمه‌ند ده‌بێت
د. بڕ‌یار ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به‌پێی خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه‌یان ده‌كرێت به‌پێی كات پێداچونه‌وه به‌نرخه‌كان بكرێت و كۆمپانیا سه‌رپشك ده‌كات به‌هۆی نرخی دۆلار و بارودۆخی ئابوری نرخه‌كان كه ئێستا 10 هێنده زیاتری بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی پێشووتری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، واته ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر به نرخی كه‌متر كاڵا بهێنێت لێی وه‌رناگیرێت جگه له‌م كۆمپانیایه، ته‌نها ئه‌م كۆمپانیایه‌ش ده‌توانێت رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی پێشوتر بكات و كاره‌كانی خۆی به‌وان جێبه‌جێ بكات، واته كۆمپانیا وه‌همییه‌كه به‌ته‌نها یه‌ك كه‌س به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "تاكه سود كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كۆمپانیایه‌ی ببینێت كڕ‌ینی سێ ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بۆ حكومه‌ت وه‌ك له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه له‌به‌رامبه‌ردا به‌هیچ جۆرێك و له‌هیچ خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه‌دا باسی گۆڕ‌ین و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئامێر و ده‌رمانی ئیكسپایه‌ر نه‌كراوه"
رێكاری یاسایی تر ده‌گرینه‌به‌ر
وتیشی: "حكومه‌ت له 17 ملیار دیناره‌وه بۆ 170 ملیار دینار ده‌داته ئه‌م كۆمپانیایه بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان بۆ ساڵی 2025 له‌كاتێكدا حكومه‌ت ناتوانێت مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی پاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی خۆی دابینبكات كه چاره‌نوسی له‌به‌غداشه‌وه نادیاره".
"بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه داوا له وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كه‌ین كه وه‌ك چۆن له‌خاڵێكی گرێبه‌سته‌كه هاتووه كه به به‌ڵگه بسه‌لمێنرێت ئه‌م گرێبه‌سته له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان نییه، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا رێكاری یاسایی تر ده‌گرینه‌به‌ر ، ئه‌گه‌ر دادگاكانی هه‌رێمیش نه‌یانتوانی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه په‌نا بۆ دادگاكانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ین"، د. بڕ‌یار وای وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP