ئەمڕۆ سێشەممە (٧ / ١ / ٢٠٢٥) فەهمی بورهان سەرۆکی دەستە لە ئۆفیسی سەرەکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی گرینگی لەگەڵ هەریەک لە ویلیام ماککوی بەرپرسی سیاسی لە بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و ئۆدری کێرانین بەرپرسی سیاسی لە کونسولخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدا .
کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دۆخی ئێستایی ناوچە کوردستانییەکان هەر لە کێشەکانی ئەو ناوچانە بەگشتی و کێشەی زەوی و زاری جوتیاران و هەوڵەکانی هەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی رژێمی پێشوو.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە هەوڵەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستور کرا و گفتوگۆیی لەبارەوە کرا .
سەرۆکی دەستە لە کۆبوونەوەکە زۆر بەوردی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ئێمە زۆر باوەرمان بە گفتوگۆیە دەبێت ئەم بابەتەش لەگەڵ حکومەتی عێراق لەرێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت ، وە دەستور ببێتە بنمای چارەسەری ئەم کێشانە لەم ناوچانە، چونکە دەستوری عێراق بۆ هەموو گەلانی عێراقە بە گشتی.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆی هاوبەش بوو لەسەر پرسی سەرژمێری و هەنگاوەکانی داهاتووی هەرێم و بەغداد لەسەر دەرئەنجامەکانی سەر ژمێری، لە کۆبونەوەکەدا بەڕێزان عەدالەت عمەر و دکتۆر میرزا ڕاوێژکارانی دەستە ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP