شەپۆلێکی باران و بەفر عیراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان
14:25 - 2025-01-10

دەستەی کەشناسی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، شەپۆلێکی چڕی دابارین سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم هەیە .

بەپێی بڵاوکراوەکە: لەهەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکە پلەکانی گەرما دادەبەزن، و ئاستی بارانبارین لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، و لە ناوچەکانی باشووری عێراقیش لە هەندێک شوێن ئەگەری نمەباران هەیە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرەزەزانی هەرێمی کوردستانیش بڵاویکردۆتەوە کە سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، و لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، پاشان لە شەودا کاریگەریی دابارین زیاد دەکات و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، بەتایبەت لە سنوری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین.

پێشبینیشیکردوە: بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ببارێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو تـــا چــــوار پلە دادەبەزن .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP