مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە دوای روداوەكانی سوریا، داعش لە بیابانەكان بەهێزتر بوون، لە زۆر شوێنیش دەستیان گرتووە بەسەر چەكی رژێمی سوریادا.
وتیشی: هۆكاری سەرەكی سەقامگیری لە ناوچەكانی سوریا بوونی سوپای ئەمریكایە، ئەگەر ئەو دوو هەزار سەربازە ئەمریكییە بكشێنەوە، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و چەندین گرووپی چەكداری توندڕەو.
مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشكرد: چەكدارانی داعش پیلان دادەنێن بۆ هێرشكردنە سەر ئەو زیندانانەی داعشیان تێدا دەستبەسەر كراوە و دەیانەوێت سوود لە سەرقاڵی هێزە كوردییەكان وەربگرن لە بەرگریكردن لە ناوچەكانیان دژی هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكان، داواشی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد، پشتیوانی لە كورد بكات و هێزەكانی لە رۆژائای كوردستان نەكشێنێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP