هاکان فیدان: دەرفەتێک دەدەینە ئیدارەی نوێی سوریا بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکدارانی کورد

جیهان
21:31 - 2025-01-10

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، پێویستە دەرفەتێک بدرێت بە ئیدارەی نوێی سوریا بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکدارانی کورد لەو وڵاتەدا.
هاكان فیدان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، پێویستە دەرفەتێک بدرێت بە ئیدارەی نوێی سوریا بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکدارانی کورد لەو وڵاتە".
جەختی کردەوە، "ئەگەر ئەوە ڕونەدات و دیمەشق كێشەی چەكدارە كوردەكان لە سوریا چارەسەر نەكات، ئەوان ئەنقەرە خۆی ڕێوشوێن لە دژیان دەگرێتەبەر".
بەڕای هاكان فیدان، شەڕی ئەوان لە دژی کورد نییە گوایە لەدژی چەکدارە کوردەکانە.
ئەوەشی  خستەڕوو، لە دۆسیەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە سوریا، وڵاتەكەی چاوەڕوانی هیچ كێشەیەك لەگەڵ ئەمریكادا ناكات، سەرەڕای پاڵپشتی واشنتن بۆ ئەو گروپانەی كە ئەنقەرە بە تیرۆرستی دەزانێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP