وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پاسەپۆرتەکەی (مەزڵوم عەبدی) فهرماندهی گشتییی هێزهكانی سوریای دیموكرات(ههسهده) وەڵامێکی توندی ئەرشەد ساڵحی سهركرده له بهرهی توركمانی دەداتەوە و دەڵێت: ئەو تۆمهتانه بەبەڵگەوە نەسەلمێنیت ڕووبەڕووی دادگات دەکەینەوە.
دوای ئەوەی ئەرشەد ساڵحی بانگەشەی ئەوەیکرد گوایە 10هەزار ناسنامەو پاسەپۆرتی ساختە بۆ هاوڵاتییانی سوریایی دەرهێنراوە، لەنێویاندا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەتوندی هاتووەتە دەنگ و دەڵێت: بەدواداچون بۆ ئەو تۆمەتانە دەکەین و لەماوەی 7 رۆژدا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن ئەگەر نەتوانرا ئەو ساختەکارییە بسەلمێنن ئەوە دەدرێنە دادگا.
وەزارەتی ناوخۆ سەرسوڕمانی خۆی لەبانگەشەکان دەردەبڕێت و دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو پاسەپۆرت و نشینگە بەسیستمی ئەلیکترۆنی کار دەکات کە تەزویری تێدا ناکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وردبینی پێشوەختە بۆ کارتی نشتیمانی دەکرێت کە بنەمای سەرەکی دەرهێنانی پاسەپۆرتە.
وەزارەتەکە ئاشکرای دەکات، کە تەنها ساڵی 2022 دوو حاڵەتی ساختەکاری هەبووەو رێوشوێنی یاسایی لەدژی کەمتەرخەمەکان گیراوەتەبەر.
رونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ دوای ئەوەدێت کە ئەرشەد ساڵحی لەبانگەوازێکدا بۆ عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ، بانگەشەی دەرهێنانی 10 هەزار ناسنامەو پاسەپۆرتی ساختەی بۆ هاوڵاتیانی سوری کردووە.
پێشتریش کچێک بەناوی "لەمیا رەسول" گوایە رۆژنامەنوسە، لەچەند کەناڵێکی عێراقی دەرکەوت و وتی، لەکەرکوک ناسنامە بۆ مەزڵوم عەبدی دەرهێنراوەو لەسلێمانیش پاسەپۆرتی بۆ کراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP