رکابەرییە بەهێزەکانى خولى نایابی
یانەکانى عێراق بەردەوامە و سبەینێ جەولەیەکى نوێ لە رکابەرییەکانى خولەکە ئەنجام
دەدرێت و لە یارى لوتکەى جەولەى دوانزەیەمدا ، یانەى پێشمەرگەى سلێمانى میواندارى
یانەى گازى باکور دەکات .
هەردوو یانە لەم وەرزەدا ئاستیان وەک پێویست نیە
و یانەى پێشمەرگەى سلێمانى 9 خاڵ لە پلەى یەکەمى ریزبەندى دوورەو پلەى نۆیەمى خولەکەى گرتوە ، ئەمە لەکاتێکدا لە دوو ساڵى
رابردوو رکابەرى سەرکەوتنى دەکرد بۆ خولى ئەستێرەکانى عێراق !
لاى خۆشییەوە یانەى گازى باکور بە
بەدەستهێنانى 8 خاڵ لە پلەکانى دواوەى ریزبەندییەکەیە و پێگەى هەژدەیەمى گرتوە، گازى باکور دەیەوێت بە بردنەوە لە یانەى خاوەن یاریگا بارى
لارى راست بکاتەوەو تاڕادەیەک پێگەى خۆى لە ناوەڕاستى ریزبەندى وەربگرێتەوە ،
یارییەکەش سبەى سەعات دوو لە شارى سلێمانى ئەنجام دەدرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP