دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخرا

عێراق
18:19 - 2025-01-19


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا 19-1-2025  بە هۆی تێکدانی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران نەیتوانی هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی تێپەڕێنێت و دەنگی لەسەر نەدرا، پەرلەمانتارێکیش لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: "بڕیارە دەنگدان لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای بودجە لە دانیشتنی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت"، هاوکات نوێنەرانیش کڕینی ئۆتۆمبێلی بۆ پەرلەمانتاران رەتکردەوە.

سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاندووه‌: "بەهۆی کێشەی سیاسی و ناڕەزایی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری باشور و ناوەڕاستی عیراق رێژەی ئامادەبوان تێکدراو هەمواری پرۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر نەدرا و بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخرا".

لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک کرا و دەنگ لەسەر چەند پرۆژەیەکی تر درا و تێپەڕێندرا، هاوکات ئەنجومەنی نوێنەران رەتیکردەوە ئۆتۆمبێل لەبەرژەوەندی پەرلەمانتاران بە بەهای 54 ملیار دینار بکڕێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP