ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی كانونی دووەمی ٢٠٢٥ بەسەر پەرشتی ڕەفعت عبداللە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، بە ئامادەبونی عەباس فەتاح ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکان” ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی، پێشوازییان كرد لە ئەندامانی لیستی سەوز لە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان .
لەکۆبونەوەیەکدا ئەرکەکانی یەکێتی مامۆستایان و پرۆسەی خوێندن و بارودۆخی مامۆستایان گفتوگۆیان لەسەر کرا و رەفعەت عەبدوڵا تەئکیدی لەوە کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پشتیوانی لە خەباتی رێکخراوەیی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات لە پێناوی خزمەتکردنی زیاتری سەرجەم مامۆستایاندا
هەر لەكۆبونەوەكەدا دیدی لە مێژینەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خواستەكانی ئەمڕۆ وئایندەی مامۆستایان خرانە ڕوو، كە خۆی لە پشتگیری تەواوی داوا رەواکاندادەبینێتەوە
بایەخی یەكێتیی نیشتمانییی كوردستان و مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان بە نوێبونەوەی ئەرکەرێکخراوەییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بیرو رای لەسەرئاڵوگۆڕکرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP