دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەیەكەم ڕۆژی
سەرۆكایەتیەكەدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر
ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕوسیا نەیەتە سەر مێز بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی
ئۆکرانیا، پێدەچێت سزا بەسەر ڕوسیادا بسەپێنم".
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە یەکێتی ئەوروپا
"هاوكاری زیاتر" بۆ ئۆکرانیا دابین بکات، بەڵام ئاماژەی بە گرنگی
هاوسەنگکردنی خەرجییەکان کرد، هەروەها باسی لە "ئەگەری ناردنی چەک"
لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئۆکرانیا کرد.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكرد، شی جین پینگ سەرۆکی
چینی ئاگادار کردوەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا.
ئەوەش لەكاتێكدایە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا
ڕۆژی چەند سەعاتێک پێش دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریكا، پیرۆزبایی لێ کرد و ڕایگەیاند،
"ئامادەیە بۆ گفتوگۆ" سەبارەت بە ئۆکرانیا بۆ گەیشتن بە "ئاشتی
بەردەوام"، ئەوەش دوای سێ ساڵ لە دەستپێکردنی شەڕەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP