وەفدێکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی
کوردستان بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی سەردانی بەغدایان کرد.
کەمال شەریف، سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی
کوردستان بڵاویکردەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ریبوار تەها پارێزگای کەرکوک، وەفدێکی هاوبەشی
لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی
کوردی شاری کەرکوک بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان
سەردانی بەغدایان کردوە .
وتیشی: لە یەکەمین وێستگەی سەردانەکەیاندا، لەگەڵ
وەزیری پەروەردەی عێراق، کۆبوونەوەیەکمان سەبارەت بە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان
ئەنجامدا، تێیدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی بۆ داواکاریەکانمان دەربڕی و بەڵێنیدا
کێشەکە چارەسەربکات .
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیاندا، لەگەڵ (دکتور خالید
شوانی) وەزیری دادی عێراق کۆبونەتەوە و وەزیری داد پاڵپشتی خۆی بۆ مامۆستایان دەربڕیوە
و ئاماژە بە چەند ڕێکارێک کردوە، کە لەرێگەیانەوە داواکاری مامۆستایان لە ماوەی
(10) ڕۆژدا دەگاتە دەست سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP