وەزیری دەرەوەی عیراق: هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە دەمێننەوە

عێراق
11:32 - 2025-01-24

وەزیری دەرەوەی عێراق مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌  وڵاتەکەی ئاشكراده‌كات‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەراورد بەخولی یەکەمی ئیدارەی ترەمپ جیاوازە.
د.فوئاد حوسێن لەمیانی بەشداریکردنی لەپانێڵێکی کۆڕبەندی ئابوریی جیهان لەداڤۆس، باسی لەدۆخی ڕۆژاوای کوردستان کرد و هۆشداریدا له‌وه‌ی، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتەسەر ڕۆژاوای كوردستان، ئەوە هەنگاوێکی مەترسیدار دەبێت‌ و شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوون بۆ عێراقیش دروستدەکات".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێزەکانی ئەمریکا لەژێر ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپدا لە عێراق دەمێننەوە. وتیشی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەراورد بەخولی یەکەمی ئیدارەی ترەمپ جیاوازە و ئێستا ئێمە ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی جیاواز بووینەتەوە..
ئەمریکا وەکو بەشێک لەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش نزیكه‌ی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق هەیە، هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق‌ و پێشمەرگەش دەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP