ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریدەدات لە مەترسی هەرەسهێنانی ئابووری وڵاتەکەو دەڵێت: لەكاتی دابەزینی نرخی نەوتدا حكومەت ناتوانێت موچەی فەرمانبەران دابینبکات.
عامر عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاندووە: ئەو سیاسەتە نەختینەیەی بانكی ناوەندیی عێراق پەیڕەویدەكات، (شكستخواردوە) و بەمنزیكانە ئەو سیاسەتە دەبێتەهۆی هەرەسهێنانی ئابووریی وڵاتەکە.
وتیشی: پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری گەیاندوەتە 300 ملیۆن دۆلار لەڕۆژێكدا، ئەوەش كارێكی مەترسیدارەو ئاماژەیە بۆ زیادبوونی سپیكردنەوەی پارەو بردنە دەرەوەی دراوی بیانی، هەمو ئەوانەش دەبنە هۆی دروستبوونی هەرەسهێنانی ئابووری و كەموكوڕیی گەورە لە پارەی نەختینەدا.
عامر عەبدولجەبار هۆشداریشدەدات لەوەی، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت حكومەت رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لە دابینكردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و ناتوانێت وەك پێویست پارە دابینبكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP