هەموارى یاسای بودجە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق پەسەندکرا

عێراق
15:35 - 2025-02-02


بە بەشداری 176 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکردو هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025 پەسەندکرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025 پەسەندکرا و بەپێی یاساکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە".

"لە یاساکەدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت بە 16 دپلار دیاریکراوە، هاوکات لایەنی راوێژکاری تایبەتمەندی نێودەولەتی لەماوی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنانی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لەهەر کێڵگەیەک بە جیا دیاریدەکات"، د. بڕیار وای وت.

بەپێی زانیارییەکان دانیشتنەکە  بە ئامادەبونی 176 ئەندامی ئەنجومەن ئەنجامدراوەو تێیدا پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ چووبووه‌ ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان نه‌ده‌توانرا پرۆژه‌كه‌ تێپه‌ڕێندرێت، هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 29ی مانگی رابردوو، له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نوێنه‌ران، پێویستی هه‌مواری یاسای بودجه‌ به‌بێ گۆڕ‌انكاری خرایه‌ڕ‌وو، كه‌به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری عیراق بێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ربڕ‌ی و دواجار ئه‌مڕۆ 2-2-2025 پرۆژه‌كه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر دراو په‌سه‌ند كرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP