ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، واژوی پەرلەمانتاران ونوسراومان ئاراستەی سەڕوکایەتی پەرلەمان و سەڕۆک وەزیران كرد، سەبارەت بە مامۆستایان وفەرمانبەرانی مان گرتووی شاری سلیمانی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانتار صباح شێخ حه‌بیب ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه:"ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی شوباتی 2025 لەپەرلەمانی عێراق واژوی پەرلەمانتاران ونوسراویان ئاراستەی سەڕوکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەڕۆک وەزیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی کردووه سەبارەت بە مامۆستایان وفەرمانبەرانی مانگرتووی شاری سلیمانی."
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی شاری سلێمانی، 35 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر نووسراوه‌كه كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP