سێرجیۆ رامۆس لەدەرەوەى
ئەوروپا یانەیەکى هەڵبژارد .
ئاکۆ بیبانى
سێرجۆ رامۆسى ئیسپانى و
بەرگریکارى پێشووى یانەى ریاڵ مەدرید ، دوای ساڵانێکى زۆر لە یاریکردن لە خولەکانى
ئەوروپا ، دواجار لە دەرەوەى کیشوەرەکە ئەزمونێکى نوێ تاقی دەکاتەوە و پەیوەندى
دەکات بە خولى یانەکانى مەکسیکەوە .
فابریزۆ رۆمانۆ ، شارەزا
لە هەواڵى گواستنەوەى یاریزانان ، هەوالێکى نوێى دەربارەى ئایندەى سیرجیۆ رامۆس
بڵاوکردەوە ، فابریزۆ ووردەکارى داهاتووى یاریزانەکەى باس کردوەو ئاماژەى بۆ
ئەوەکردوە ، وێستگەى داهاتووى رامۆس یاریکردنە لە ریزەکانى یانەى مۆنتێرى مەکسیکى
.
ساڵى رابردوو ، رامۆس بۆ یەک وەرز لە پاریس
سانجێرمانەوە گەڕایەوە بۆ یانەى سیفییا ئەو یانەیەى کەلەسەرەتا دا درێسەکەى پۆشى ،
دوای تەواو بوونى وەرزەکە ، سێرجیۆ بوو بە یاریزانێکى سەربەست و ئازاد و ماوەى یەک
وەرزە بێ یانەیە ، هەربۆیە یانەى مۆنتێرى مەکسیکى بەهەلى زانى و گرێبەستى لەگەڵ
واژۆکرد .
یانەى مۆنتێرى مەکسیکى لە
خولى یانەکانى مەکسیک یارى دەکات ، لە کاتێکدا کارلۆس سالسیدۆ دووچارى پێکانێکى سەخت
هات لە بەستەرەکانى ، هاناى برد بۆ سێرجۆ رامۆس بۆ پڕکردنەوەى شوێنەکەى .
هەر لەو پێناوەشدا
ئیدارەى یانەکە لە پێناو ئەو گرێبەستە دەستبەردارى یۆهان ڕۆخاسی هێرشبەری کۆڵۆمبی بوو ، بۆ ئەوەی
گرێبەست لەگەڵ ڕامۆس ئەنجام بدات .
سێرجیۆ رامۆس چەندین
ئۆفەرى گەورەى لە خولەکانى ( سعودى و قەتەرى و ئیماراتى و ئەمریکى ) پێ گەشت ،
دواجار بە گرێبسەتەکەى مۆنتیرى رازى بوو .
ڕامۆسى تەمەن 38 ساڵان مۆندیالی ى 2010 لەگەڵ ئیسپانیا بردەوە و دووجاریش بووە
پاڵەوانی ئەوروپا.
ڕامۆس پێنج نازناوی لالیگای
لەگەڵ ڕیال مەدرید بەدەستهێناوە، هەروەها چوار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەرزکردۆتەوە.
هاوینی 2021 ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد و لەوێ دوو نازناوی خولی فەرەنسای بەدەستهێنا.
لە چەند سەعاتى داهاتوو ،
سێرجیۆ رامۆس بە شێوەى خۆڕایی گرێبستەکەى لەگەڵ مۆنتێرى مەکسیکى واژۆ دەکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP