سەرچاوەیەکی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم
رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ ئیمزای له‌سه‌ر
ناردنی پاره بۆ موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردوه
و پاش رێكاره‌كان، پاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم
رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌یف سامی ئیمزای له‌سه‌ر نوسراوی ناردنی 957 ملیار
دینار بۆ موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، دوای ئیمزاكردنی
نوسراوه‌كه، چه‌ند رێكارێكی دیكه‌ی بانكی هه‌ن و بڕیاریشه به سێ گوژمه ته‌واوی
پاره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی، راسته‌وخۆ لیستی
موچه بڵاوده‌كرێـته‌وه و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
دوێنێ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومه‌تی
هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
فیدڕاڵی عێراق گه‌یشتینه رێكه‌وتن بۆ خه‌رجكردنی ته‌واوی موچه‌ی ساڵی 2025 بەبێ
گرفت و له‌م رۆژانه‌ش دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP