ڕاگەیەندراوی لیژنەی هاوبەشی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بڵاوکرایەوە

کوردستان
15:58 - 2025-02-04

ڕاگه‌يه‌نراوى ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى 
پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان

ئه‌مڕۆ 4ى شوباتى 2025 له‌ هه‌ولێر، ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕوپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه‌ به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له‌ قۆناغى داهاتووى حوكمڕانيدا، به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌ له‌ ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت. 

له‌ ميانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP