خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ عیماد ئەحمەد

کوردستان
16:18 - 2025-02-04

هەردوو ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەتی نابینایان و رێکخراوی خانەوادە دێرینەکان، خەڵاتی رێزلێنان و پێزانین پێشکەش بە (عیماد ئەحمەد) لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری دەکەن لەپای پشتگیریکردن و پشتیوانییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانیان .

عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و  هۆشیاری لە دوو دیداری جیادا پێشوازی لە بەشێک لەستافی هەردوو رێکخراوی رۆشنایی دڵ بۆ خزمەتی نابینایان و رێکخراوی خانەوادە دێرینەکان کرد .

لە دیدارەکەدا عیماد ئەحمەد رۆڵی هەردوو رێکخراوەکەی بەرزنرخاند لە خزمەتکردنی بە توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پاراستنی رەسەنایەتی سلێمانی و رایگەیاند وەک یەکێتی و مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری وەک هەمیشە پشتیوان و هاریکارتان دەبین بۆ سەرخستنی ئەرکەکانتان و هەر هەنگاو پرۆژەیەکیشتان لە خزمەت توێژی خاوەن پێداویستیە تایبەت و نابینایان و پاراستنی مافەکانتان بێت لەگەڵتان دەبین و خزمەتکردنیشتان بەئەرکی خۆمانی دەزانین .

سەبارەت بە سلێمانی و خزمەتکردنی عیماد ئەحمەد ستایشی کارەکانی رێکخراوی خانەوادە دێرینەکانی کرد و دووپاتی کردەوە پاراستنی کولتوور و  رەسەنایەتی سلێمانی ئەرکی هەموولایەکمانەو بۆ چالاکی و خەمۆرییەکانیشتان بۆ ئەم شارە و رێزگرتن لە مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی هەر ئەرکێک بە ئێمە بسپێرن جێبەجێدەکەین و هاوکارتان دەبین لە خزمەتکردنی سلێمانی، چونکە ئەم شارە چاکەی بەسەر هەموومانەوە هەیە و قەرزداری خەڵکەکەی و مێژووەکەین و هەمیشە مایەی شانازییمانە .

لەبەرامبەردا رێکخراوی رۆشنایی دڵ بۆ خزمەتی نابینایان و رێکخراوی خانەوادە دێرینەکان سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی عیماد ئەحمەدیان کرد کە لەهەموو ئەرک و پۆستە ئیداری و حزبییەکاندا هاوکاربووە و خزمەتی چین و توێژەکانی کردوەو لەپای رۆڵ و ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردووە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرد .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP