وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ڕاگرتنی هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مپی هۆڵ له باكوری سوریا و به‌رنامه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش ده‌بێت.
ئیڤان فایه‌ق جابرو، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ سكای نیوز رایگه‌یاندوه، "تا ئێستا توانیومانه 11 هه‌زار عێراقی له كه‌مپی هۆڵی سوریاوه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ عێراق و ئێستاش 17 هه‌زار كه‌سی دیكه ماونه‌ته‌وه كه بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ وڵات، له‌و ژماره‌یه‌شی كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه نۆ هه‌زاریان تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه كراونه‌ته‌وه".
ئاشكراشیكردووە "ئه‌و ژنانه‌ی داعش كه به‌شدارییان له كرده‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنانی عێراق كردوه، تا ئێستا داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌كردوه".
ڕونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق نیگه‌رانییه‌كی زۆری هه‌یه له هه‌وڵه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر به‌تایبه‌ت بۆ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کەمپی هۆل.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP