بهگوێرهی ئهو
زانیاریانهی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه،
"حكومهتی عێراق بانگهێشتی ئهحمهد شهرع دهكات بۆ بهغدا بهمهبهستی بهشداریكردنی
لهلوتكهی داهاتوی عهرهبی.
عامر فەیاز ئەندامی
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێی
سوریا بانگهێشتی لوتکەی داهاتوی عەرەبی لەبەغدا دەکرێت، کە بڕیارە کۆتایی مانگی چواری
ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەو ئەندامەی
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکردووە، "بەرپرسانی عێراق
بەنیاز نەبون شەرع بانگهێشتبکەن، بەڵام دوای کرانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕوویدا،
ناچارن بانگهێشتی بکەنو وەک سەرۆکی نوێی سوریا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن".
وتیشی،
"پێشتر حکومەتی عێراق، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقی ناردبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ
ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە، هەربۆیە لەلوتکەی عەرەبی ئامادە دەبێت".
بهوتهی عامر
فهیاز، "عێراق بەشێوەی رەسمی تەنها لەڕێگەی دۆسیەی ئەمنییەوە مامەڵەی لەگەڵ سوریای
ژێر سەرکردایەتی شەرعدا کردوە، بەڵام لەڕووی دیپلۆماسییەوە تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی
رەسمی نەبوە"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP