د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی و لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی پەیوەندی هەردوو وڵات و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان كرد.
جەواد زەریف سڵاو و رێزی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە سەرۆك كۆمارو جەختی لە پەرۆشی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات
باسیشی لە پەیوەندیە دوو قوڵەكانی عیراق و ئێران كردو پاڵپشتی بۆ عیراق دەربڕی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریەكەی.
لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند، كە عیراق پەیوەندەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا باش و هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی دەدات لە ناوچەكدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP