پسپۆڕێکی یاسایی رایدەگەیەنێت سکاڵاکەی سەرۆک کۆمار تەنها تۆمارکردنی سکاڵایەکی ئاسایی نیە، بەڵکو پەیامی گەلێکە بۆ عێراقیەکان و دەرفەتێکیشە بۆ ڕاستکردنەوەی ناحەقیەکان .
سلێمان مستەفا پسپۆڕی یاسایی لە وتارێکدا دەڵێت: گومانی تێدا نییە دوای بریاری دادگای فیدراڵی هیچ بەهانەیەک و پاساوێک دادی حکومەتی ئیتحادی نادات دەستی دەستی بە قوت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات بەڵام بەردەوام بوون لە بەهانە گرتن، پێچەوانەی دەستورە و دەبێت مامەڵەی یەکسان بەرامبەر فەرمانبەران لە عێراق بکرێت.
دەشڵێت: سکاڵای سەرۆک پەیامی گەلێکە، هەرێمێکە، بۆ زۆرینەی حکومەتی ئیتاری تەنسیقی و تەواوی کوتلەکان و ڕای گشتی عێراقی و جیهانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پەیامی سەرۆک کۆمار بە سکاڵایەک لە دادگای فیدراڵی فرە پەیامە ، پەیامێکی ئاشتیانەو یاساییە.
باسیلەوەشکردوە: بەم سکاڵایە سەرۆک کۆمار پەردەی لەسەر نادادی هەڵماڵی، ئەم پەیامە دەرفەتە بۆ ڕاستکردنەوەی ناحەقییەکان، پێویستە هەموو فراکسیۆنەکان و شەقامی هەرێم و ڕەوەندی کوردی پشتگیری بکەن و نابێ نان و قوتی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕن و تێکەڵی ئەجیندای سیاسی بکەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP