خەرجیی 11 مانگی ساڵی رابردووی عێراق، زیاتر لە
یەک تریلیۆن دیناری لە داهاتەکەی زیاتر بووە و تەنیا 16.7%ی ئەو خەرجییانە بۆ
وەبەرهێنان بووە، 13.1 تریلیۆن دنیار وەک خەرجی لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار
کراوە، 11.5 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی
بەوە كردووە، لە 11 مانگی ساڵی رابردوودا نۆ ترلیۆن دیناری بۆ موچەی موچەخۆران و زیاتر
لە دوو ترلیۆن و 437 ملیار دیناریشی بۆ موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێم خەرجكردووە،
كە كۆی گشتی دەكاتە 11 ترلیۆن و 520 ملیار دینار كە وەزارەتی دارایی عیراق بۆ هەرێمی
كوردستانی ناردوە.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، حكومەتی
عیراق تەنها 10 ترلیۆن و 753 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و پێویستە 822 ملیار دیناری
تر بنێرێت تا موچەی مانگی 12ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابەش بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP