ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەستیپێکردووە

عێراق
15:13 - 2025-02-10

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەن و بۆ ئەو مەبەستە لەئێستاوە کار دەکەن.
دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، هەر لە بەردەوامی تۆمارکردنی بایۆمەتری تا هەوڵەکان بۆ گرێبەستی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەمەبەستی بەدەستخستنی کەرەستەکانی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دەستووری عێراق پێویستە پێش 45 رۆژ لە کۆتاییهاتنی ئەم خولەی پەرلەمان هەڵبژاردن بکرێت و ئێمەش وەک کۆمسیۆن هەر وادەیەک بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت، ئامادەین بەڕێوەی ببەین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP