گۆڕێكی بە كۆمەڵی سەردەمی رژێمی بەعس لە ئەنبار دۆزرایەوە

عێراق
13:26 - 2025-02-12

دەزگای شەهیدانی عیراق دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی ڕژێمی بەعسی لە ئەنبار ڕاگەیاند.
دەزگای شەهیدانی عیراق رایگەیاند: بە هاوكاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق و بە ئامادەبوون و بەپێی دانپێدانانی سەعدون سەبری قاعیسی تۆمەتبار بە كوشتنی محمد باقر سەدر، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە ئەنبار دۆزرایەوە.
هاوكات زەرغام كامیل سەرۆكی تیمی نیشتمانی بۆ گۆڕە بەكۆمەڵەكان ڕوونیكردەوە: كە پشكنینی تەكنیكی سەرەتایی لەسەر گۆڕە بەكۆمەڵەكە ئەنجامدراوە كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە كوژراون، ئەوەش لەدوای دانپێدانانەکەی تۆمەتبار، سەعدون سەبری قایسیەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو تەرمانەی كە دۆزراونەتەوە، ژن و پیاو بوون، بەرلەوەی بخرێنە گۆڕەوە لە هەمان شوێن لەسێدارە دراون.
ئاماژە بەوەشکراوە: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕۆژانە 20 بۆ 25 كەسیان لەوێدا كوژراوەو تاوەکوو ئێستا تەرمی پێنجیان بەتەواوی دۆزراوەتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP