ئەحمەد شەرع: کاردەکەم بۆ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری

جیهان
10:54 - 2025-02-16


ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا لە قۆناغی راگوزەر، سەردانی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانی كردو لەگەڵ كەسایەتی و خەڵكی ناوچەكە كۆبۆوەو بەڵێنی پێدان كار بكات بۆ گەڕانەوەی ئارامی و  سەقامگیری ناوچەكە.
بەپێی میدیاكانی سوریا ، شەرع لەگەڵ كەسایەتی و خەڵكی عەفرین و  نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردو چالاكوانان و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە كۆبووەتەوە، هەروەها گوێی لە سكاڵای دانیشتووان گرتووە سەبارەت بە پێشێلكارییەكان، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە دەستگیركراوەكان لای ئەو گرووپە چەكدارانەی كە توركیا پشتگیرییان دەكات. بەپێی زانیارییەكان، ئەحمەد شەرع بەڵێنی داوە كار بكات بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بە هاوكاریی لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەكە، لەگەڵ گرتنەبەری رێكاری خێرا بۆ راگرتنی پێشێلكارییەكان.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا،سەرۆكی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین لەبارەی مانەوەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای نیشتمانیی سوریاوە رایگەیاند، ژمارەی چەكداران بەراورد بە پێشوو زۆر كەمتر بووە، نزیكەی سەدا 15 ی ماونەتەوە، بەڵام ئەوەی هێشتا خەڵكی عەفرین دڵگران دەكات، ئەوەیە كە ئابووریی ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی ئەم گرووپانەدایە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP