جه‌دعون ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، توركیای به هاوكاریكردنی ئێران بۆ به‌قاچاخبردنی پاره بۆ (حزب الله)ی لوبنانی تۆمەتبارکرد و چاودێرانش تۆمه‌ته‌كه به پێشهاتێكی سه‌یر ناوده‌به‌ن.
له میانی دیداری له‌گه‌ڵ (مۆرغان ئۆورتاغۆس) یاریده‌ده‌ری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پیرانی ئه‌مریكا، جه‌دعون ساعر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه:" تاران هه‌وڵه‌كانی بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی (حزب الله) بۆ ده‌سه‌ڵات له لوبنان چڕكردووه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به ئه‌نكه‌ره ده‌به‌ستێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه:"هەوڵەکانی ئێران بۆ گواستنەوەی پارە بۆ لوبنان، بەمەبەستی زیندووکردنەوەی دەسەڵات و پێگەی (حزب الله) لەم دواییانەدا زیادیكردووه، ئەو هەوڵانەش لە ڕێگەی چه‌ند کەناڵێكی دیکەوە ئه‌نجامده‌درێت، له نێویاندا تورکیایە".
به رای چاودێران، ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل پێشهاتێكی سه‌یره، به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته له بواره جیاجیاكاندا.
به وته‌ی موهه‌نه‌د حافزئۆغڵو، ئاكادیمیست و توێژه‌ری سیاسی توركیاش، ئه‌و تۆمه‌ته، خواستنی ئیسرائیله بۆ سنوورداركردنی رۆڵی توركیا له سوریا به‌تایبه‌ت و ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ش كه له باشووری ئه‌و وڵاته دایده‌مه‌زرێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP