ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، بزووتنەوەی
حەماس رەزامەندی نیشانداوە، لە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە، سەرجەم بارمتە
ئیسرائیلییەكان بە یەكجار ئازاد بكات، بە پێچەوانەوەی قۆناغی یەكەم، كە هەر
هەفتەیەك سێ بارمتەی ئازاد كردووە.
راشیگەیاندوە، بزوتنەوەی حەماس وڵاتانی
نێوەندگیری لەو هەڵوێستەی ئاگاداركردووەتەوە.
هاوکات، سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە،
لێپرسینەوەیان لەگەڵ پێنج سەربازی سوپا دەستپێكردووە، لەسەر خراپ مامەڵەكردن و
ئەشكەنجەدانی دیل و دەستگیركراوانی فەلەستین لە گرتووخانەی سەدی تیمان.
رۆژی 19ی مانگی رابردوو، ئاگربەستی غەززە لەنێوان
ئیسرائیل و حەماس چووە بواری جێبەجێكردنەوەو تائێستاش، شەش جار لە رۆژانی شەممەی
هەر هەفتەیەك ئاڵوگۆڕی بارمتەو دیلەكان لەنێوان هەردوولا ئەنجامدراوەو تائێستاش 19
بارمتەی ئیسرائیل لەبەرانبەر سەدان دیل و دەستگیركراوی فەلەستینی ئازادكراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP