حەماس چەک دانان و جێهێشتنی غەززە ڕەتدەكاتەوە

جیهان
10:52 - 2025-02-19

حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەرجی ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، شەڕێکی دەرونی گاڵتەجاڕانەیە كە لە دژی بزوتنەكەیان پەیڕەودەكرێت. 
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕیارو ڕێكخستنێك لەبارەی داهاتووی كەرتی غەززەوە، تەنها لە ڕێگەی كۆدەنگی نیشتیمانیەوە دەبێت و دەرچوونی هێزەكانیان یان داماڵینیان لە چەک جێگەی قبوڵكردن نییە.
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس باسی لەوەشكردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتو شایەتحاڵی "یەکێک لە دەستکەوتەکانی گەلی فەلەستین" دەبن، بە ڕزگارکردنی ژمارەیەک زیندانی كە بە سزای هەتاهەتایی و سزای درێژخایەن حوكم دراون، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل .
ئەوەشیخستۆتەڕوو، ئامادەن بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست کە تیایدا زیندانییەکان بە یەک جار ئاڵوگۆڕ دەکرێن، لە چوارچێوەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ببێتەهۆی ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی تەواوی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP