وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق گەڕانەوەی 3200 خێزانی لە كەمپی هۆڵەوە راگەیاند

جیهان
12:12 - 2025-02-17

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق گەڕانەوەی 3 هەزار و 200 خێزانی عیراقی لە كەمپی هۆلەوە راگەیاند.
عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، هەوڵەكانی حكومەت بۆ گەڕاندنەوەی عیراقییەكانی نیشتەجێی كەمپی هۆل بەردەوامە، لە ماوەی رابردووشدا سێ كاروانی تری ئاوارە عیراقییەكان لە كەمپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە، بەو شێوەیەش كۆی گشتی ژمارەی ئەو خێزانە عیراقییانەی تائێستا لە كەمپەكەوە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 200 خێزان كە ژمارەیان نزیكەی 12 هەزار و 500 كەسە.
وتیشی، 9 هەزار كەسیان بەرنامەی چاكسازی دەرونی و كۆمەڵایەتیان بۆكراوە و تا ئێستاش زیاتر لە 15 هەزار هاووڵاتی عیراقی لەناو كەمپی هۆل ماون و ئەوانیش لە داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق جەختیشیكردەوە، سەرجەم ئەوانەی گەڕێندراونەتەوە عیراقین و هیچ بیانییەكیان تێدا نییە.
=

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP