زنجیرەیەک تەقینەوە لە نزیک تەلئەبیب روویاندا

جیهان
14:32 - 2025-02-21

زنجیرەیەک تەقینەوە لە نزیک تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل لە ناو چەند پاسکێدا روویاندا .
سەبارەت بەو ڕووداوەش پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، چوار بۆمب لە ناو چوار پاسدا دانرابون سێ لە بۆمبەکان تەقیونەتەوە و چوارەمیان پوچەڵکراوەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد: تەقینەوەکان بونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو ئەو پاسانەدا، بەڵام هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتوەتەوە .
هاوکات، ڕۆژنامەی ئەهلی یەدیوت ئەهرۆنۆت لە زاری سەرچاوەکانی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە: ئەو تەقەمەنیانەی کە لە بۆردومانەکاندا بەکارهێنراون، کێشی هەریەکەیان نزیکەی پێنج کیلۆگرام بووە, لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسیش دەستیپێکردوە و تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارییەتیی خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیاندوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP