ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگه‌یاند:" ئەمریکا بۆ راگرتنی جه‌نگی روسیا ـ ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نه‌ك كاتی، پێشنیارێكی لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار کردووەو داواش لە هەموو وڵاتانی ئەندام دەکات پشتگیریی بکەن بۆ ئەوەی ڕێگایەک بۆ ئاشتیی بدۆزرێته‌وه"
رۆبیۆ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه:"سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی پابەندە بە کۆتاییهێنان بە جه‌نگی روسیا ـ ئۆکرانیا و گەیشتن بە چارەسەرێک کە ببێتە هۆی ئاشتییەکی بەردەوام، نەک تەنها وەستانێکی کاتی، كە هاوكاتی ڕۆژی دووشەممە (٢٤)ی شوباتە، یادی سێهەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا تێدەپەڕێت."
باسی له‌وه‌شكرد كه:"پێشنیاره‌كه لەگەڵ بۆچوونی سەرۆکی ئه‌مریكا یەکدەگرێتەوە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئامانجی سه‌ره‌تای دامەزراندنی خۆی، وەک لە پەیاماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، بۆ پاراستنی ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەنێویاندا چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان، ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕاستی پابەندە بە ئامانجە سەرەتاییەکەیەوە"
به بڕوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مركیا:" ئەمە ساتێکی گونجاوە بۆ پابەندبوون بە کۆتاییهێنان بە جه‌نگ و بنیاتنانی هەوڵێكی ڕاستەقینە بەرەو ئاشتیی"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP