بزوتنەوەی حەماس لە غەززە ناوی ئەو شەش بارمتە ئیسرائیلییەی ئاشکراکرد کە بڕیارە ئەمرۆ شەممە ئازادییان بکات.
كهتائیبی عهزهدین قهسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆژی شەممە لە چوارچێوەی ئاگربەستیی غەززە، 6 بارمهتهی ئیسرائیل ئازاددهكات.
ئهو بارمتانهی كه بڕیاره حهماس ئازادییان بكات بریتین له " ئیلیا کۆهین، تەل شوهام، عومەر شاهیم، عومەر وێنکەرت، هیشام ئەل سەید، ئاڤێرا مانگیستوو"
لای خۆشییەوە، یانەی زیندانییانی فەڵەستینی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەبەرامبەر ئەو شەش بارمتەیەدا 602 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات کە 445 کەسیان خەڵکی غەززەن و پاش هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە غەززە دەستگیرکراون.
هاوکات، یانە فەڵەستینییەکە کە مامەڵە لەگەڵ زیندانییانی فەڵەستینیی دەکات ئاشکرایکردوە، رۆژی شەممە لەو ژمارە فەڵەستینییەی کە ئازاد دەکرێن 50 یان سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە و 47ی کەسیشیان پاش پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لەساڵی 2011 دەستگیرکراون.
تاوەکو ئێستا 19 بارمتەی ئیسرائیلی لەبەرامبەر سەدان دەستگیرکراوی فەڵەستینی ئازادکراون، رۆژی پێنجشەممەش تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی رادەستکرانەوە کە دایکێک و دوو منداڵیان تێدایە و بەخێزانی بیباس ناسراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP