حافز ئەسەد کوڕە گەورەى بەشار ئەسەد سەرۆکى رژێمی پێشووى سوریا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نوسیویەتی: بۆ هەموو روداوێک چیرۆکێک هەیە، هەموو قۆناغێکیش نهێنی تایبەتی هەیە، ئامانج دروستکردنی مشتومڕ نییە، بەڵکو گێڕانەوەی چیرۆکەکانە وەک خۆی دور لە تۆمەتبارکردن و وەک ئەوەی رویداوە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەمنزیکانە تەواوی چیرۆکەکان لە سەرچاوە رەسەنەکانەوە دەگێڕدرێنەوە و لە زنجیرەیەکی پۆدکاستدا تەواوی وردەکارییەکان دەخرێنەڕوو.
نوسیوشیەتی: هەندێک پێیانوایە ونبون مانای ڕاکردنە، بەڵام لەسەردەمی ئاژاوەگێڕیدا کارێکی پێویست بووە و ئەوان هێشتا بونیان ماوەو کات هەموو راستییەکان دەردەخات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP