رێککەوتنی ناتۆ لەگەڵ عیراق 32 خاڵی گرنگی ماوەدرێژ دەگرێتەوە

عێراق
11:41 - 2025-02-17

جەنەراڵ لۆکاس شوخویرس سەرۆکی نێردەی رێکخراوی ناتۆ لە عێراق رایگەیاند: ئامانجی نێردەکەیان جەنگ نییە بەڵکو راوێژکارییە لە بوارەکانی پێشکەشکردنی هاوکاریی و مەشقپێکردندا، لەگەڵ عێراقیش لەسەر 32 دۆسیەی گرنگ رێککەوتووین.
وتیشی، مەشقپێکردن لەسەر داوای حکومەتی عێراقی دەبێت و پەیوەندی راستەوخۆمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگرییە، بەتایبەتی لە کەرتی پۆلیسی فیدراڵیدا.
کۆکاس راشیگەیاند: هاوکارییەکانمان بوارەکانی پڕچەککردن و مەشقی هێزە ئەمنییەکان لەسەر پرەنسیپەکانی ناتۆ و چەندین بابەتی دیکە دەگرێتـەوە. وتیشی، کۆی گشتی پرۆسەکە لە سێ خاڵی سەرەکیدا کۆدەبنەوە ئەوانیش بریتین لە پرۆسەی کڕینی چەک کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە توانای دارایی عێراقەوە هەیە لەگەڵ کردنەوەی ئەکادیمیایەک بۆ ئەفسەران بە مەبەستی پێشخستنیان لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکی دیکە کە هەموویان پەیوەندییان بە راوێژکارییەوە هەیە، پاراستنی سنوورەکانیش یەکێکی دیکە دەبێت لە ئامانجەکانی ناتۆ، لەگەڵ ئاسایشی ئەلیکترۆنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەگەڵئەوەشدا ناتۆ کاردەکات بۆ ئەوەی ژنان بچنە سەرکردایەتی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی و ئەمنیدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP