سەعاتەكانی دەوامكردنی فەرمانبەران كەمكرایەوە

عێراق
10:56 - 2025-02-19

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بڕیاریدا یەك سەعات دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق،  بڕیاردراوە بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پرۆزەوە دەوامی فەرمانبەران لە دەزگاو دامەزراوەكانی حكومەتدا یەك سەعات كەمبكرێتەوە.
هاوکات سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە رەسمییەكان سەرپشــككران لەوەی كەمكردنەوەی یەك سەعات دەوامكردن، لە سەرەتای دەستپێكی دەوامی ڕەسمی یاخود كۆتایی دەوامــبێت، بڕیارەكەش لە 2ی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەكوو كۆتایی مانگەكە كاری پێدەكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP