وەزارەتی بارزگانی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ مانگی
رەمەزان چوار مادەی سەرەکی خۆراک، بۆ سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان زیادکراوە و بەم
نزیکانەش دابەش دەکرێت بەسەر بریکارەکاندا.
بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە کۆتایی ئەم
هەفتەیە سەبەتەی بەشە خۆراکیی رەمەزان دەگاتە سەرجەم گەنجینەکانی پارێزگاکانی
عێراق و هەرێمی کوردستان و چوار ماددەی سەرەکیشی بۆ زیادکراوە.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق
رایگەیاندووە: به لهبهرچاوگرتنی دۆخی بازاڕ، رێگریکردن لە هەڵاوسان پێش هاتنی
مانگی رهمهزان، بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممە سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان
دابەشبکرێت، 11 ماددە لەخۆدەگرێت، کە چوار ماددەیان نوێیە و پێکهاتووە لە ئاردی
سفر، مەعکەرۆنی، شعریە و نیشاستە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP