کەشناسی عیراق: لە ٩ پارێزگای عیراق و هەرێم ئەگەری بەفربارین لەئارادایە

عێراق
15:03 - 2025-02-21

شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە عیراق و هەرێم دەکات و لە ٩ پارێزگا ئەگەرى بەفربارین لەئارادایە .
دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، بڵاویکردەوە: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی سەرماو بەفربارین ڕوو لە عیراق دەکات و بەهۆیەوە لە ٩ پارێزگای عیراق و هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت .
دەستەی کەشناسی عیراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە: بەفربارین لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، کەرکوک، دیالە، سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر دەکرێت.
دەستەکە پێشبینی ئەوەشی کردووە: ڕۆژی 23ی مانگ شەپۆلەکە بەغدادیش دەگرێتەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP