وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هیچ
گۆڕانکارییەک لە وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له عێراق
ڕووینەداوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق بە
ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: ئەو وادەیەی لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازیی لە نێوان
عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ڕێککەوتوون لەسەر کراوە، وەک خۆیەتی و
هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، عێراق و ئەمریکا
ڕێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی
داعش لە عێراق لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی 2025.
پەیوەست بە پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا عەوادی
ڕایگەیاند، عێراق و حکومەتەکەی لە پێش هەموویانەوە بوون لە گرنگیدان بە دۆخی نوێی
سووریا، لە بەغداشەوە ئاماژەگەلێک هەبوون بۆ پێشوازی و ئامادەیی بۆ
هاوکاریکردنیان، گرنگترینیان بڕیاری جددی عێراق بووە بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری
ناوخۆی سووریا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP