لێدانێکی بە ئازار... پێکان ئەستێرەیەکى دیکەى مان سیتى دووردەخاتەوە

وەرزش
16:03 - 2025-02-26



نەهامەتى و دەردەسەرییەکانی پیپ گواردیۆلا کۆتایی نایەت و پێکان رێگا نادات ئەو راهێنەرە پشوو بدات و هەر جارەو بە یاریزانێکى نوێ تاقی دەکاتەوە .
پیپ گواریۆلا نیوەى پێکهاتەکەى پێکانى هەیە ، هەر هەفتەو یاریزانێکى دیکە دووچارى پێکان دێت ئەمەش رێگرە لەوەى بتوانێت بە خێرایی تیپەکەى کۆبکاتەوەو مان سیتى رزگار بکات لەو دۆخە قورسەى کە دووچارى هاتوەو رەخنەى جدى لێدەگیرێت بە هۆى پاشەکشەى یانەکەوە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان .
 لە دواین هەواڵى یاریزانانیشدا ، جۆن ستۆنزى یاریزانى مان سیتى دووچارى پێکان هاتوەو بە ووتەى سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئینگلتەراوە پێ دەچێت 8 بۆ 10 هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە .
چەند رۆژێکى لەمەوبەر پیپ گواردیۆلا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد : تیپەکەى پێویستى زۆرى بە گواستنەوەى یاریزانان هەیە هۆکارەکەش بۆ زۆرى پێکانەکان گێڕاوەتەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP