بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە

ئابوری
11:21 - 2025-03-03

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و پێشبینیش دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی رەمەزان زیاتر بەرزببێتەوە.
لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان و عێراق، 100 دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا لە دوو رۆژی رابردوودا بە 149 هەزار و 150 دینار بووە و هەفتەی رابردووش بەرامبەر بە 150 هەزار و 500 دینار بووە.
شارەزایان هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری کاشی زیادکردووە و بەهۆی دواکەوتنی مووچە و سستی جووڵەی بازاڕیشەوە خواست لەسەری کەمیکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە بۆرسەی جیهانیدا بەهۆی ئەو شەڕە بازرگانییەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکانی دروستی کردووە بەهای دۆلار لە 108 خاڵەوە دابەزیوە بۆ 106 خاڵ ئەمەش نزمترین ئاستی بەهای دۆلارە لە سەرەتای  مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP